تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تۆمەتبار کوردستان چەک


Oct 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی  ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوو دەستیش گیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف .

دوای ئەوەی شەر و ئاڵۆزی لە گوندی كانی گۆران دروست بوو ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو توانرا بارودۆخەكە ئاسایی بكرێتەوەو تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفدا كە بە تۆمەتبار بووە .

لەئێستادا تۆمەتبار ( م ، خ ، ح لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم