وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە ئاشکرادەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە هەرێم


Oct 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی ئامادەکراوە.

 وەزارەتی درایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی ئامادەکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی بوار ڕۆژی سێ شەممە 1/11/2022 دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی لیواهاوبەشکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکات ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕادەگەیەندرێت و ڕۆژی یەک شەممە 6/11/2022 دەستبەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

هەربەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی درایی و ئابوری دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 بەهەمان لیستی مووچەی مانگی ڕابردوو دابەشدەکات و بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانیش وەزارەتی درایی 22ڕۆژی پێویست بووە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم