بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبا کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی کارەبا دزی تاوان پۆلیس


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد کە چەندینجار کێبڵی کارەبای دزیوە.  
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (1ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە كۆگاكەی كێبڵی كارەبایی دیارنامێنێت و چەند جارێكیش ئەم كارە دووبارە بۆتەوە و بەنزیكەیی بایی 50 هەزار دۆلار كێبڵی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات لێكۆڵینەوە و بەدواچونەكانیان دەستپێكردوو دوای ناسینەوەی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار لەكاتی فرۆشتنەوەی كێبڵە دزراوەكاندا دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ژمارەیەك كێبڵی دزراوو چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە."
دەشڵێت، "لە ئێستادا تۆمەتبار (أ، ل، م - لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا."