سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان: پێگەیاندنی دەیان ژنی سەركردە گەواهیدەری مێژووی پڕ سەروەریی یەكێتی ژنانە

(0) / / زنان / زایەڵە کوردستان ڕێواز فایەق


Nov 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەبۆنەی 33 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە، د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكات و دەڵێت: "  پێگەیاندنی دەیان ژنی سەركردە گەواهیدەری مێژووی پڕ سەروەریی یەكێتی ژنانە".
دەقی پەیامەكە:
 پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی پەرلەمان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان
بەبۆنەی 33 ھە‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكەم، هیواخوازم ئەم یادە شكۆمەندە ببێتە مایەی بەدیهاتنی سەرجەم خواست و داخوازییە ڕەواكانی ژنان و سەركەوتنی ئەو پلان و ئامانجە ستراتیژییانەی كە بەدرێژایی سی و سێ ساڵ لەپێناویدا تێكۆشاوە.
یەكێتیی ژنانی كوردستان، هەر لەسەرەتاوە وەك ڕێكخراوێكی بوێر و ڕەچەشكێن، لە هەوڵی یەكخستنی تواناكان و سەلماندنی ڕۆڵ و پێگەی ژن لە كۆمەڵگەدا و هێنانەپێشەوەیان لە كۆڕی خەبات و تێكۆشانی شارستانییانە و بەشداریپێكردنیان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردندا سەرمەشق و پێشەنگ بووە. پێگەیاندنی دەیان ژنی سەركردە لە ڕیزەكانی ئەم ڕێكخراوەدا گەواهیدەری مێژووی پڕ سەروەریی یەكێتیی ژنانی كوردستانە.
ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشەنگیدا بمێننەوە بۆ خزمەتكردنی زیاتری دۆزی ڕەوای ژنان و بەدیهێنانی سەرجەم ئامەنجەكان.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان