گێڕانەوەیێک لە هۆشداریی فەرمیی ئێران بە عەرەبستان و وەڵام ڕیاز

(0) / / جهان / زایەڵە ئێران عەرەبستان سەلامی


Nov 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەعدوڵڵا زارعی شارەزای باڵای کاروباری نێودەوڵەتی و ڕۆژئاوای ئاسیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە وردەکارییەکانی هۆشداریی فەرمیی ئێران بە عەرەبستان و وەڵام ڕیاز بە تاران کرد.

ماوەیێک لەمەوبەر لیوا حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپا پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ دەستوەران لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و نانەوە ئاژاوە لەم وڵاتەدا وتی: هۆشداریی دەدم بە ڕژێمی ئالی سەعوود کە میدیاکانیان بە دوای هاندانی لاوانی ئێران و نانەوە ئاژاوەن، ئاگاداری کردەوەکانیان و هەڵسوکەوتیان بن و ئەو میدیایانە کۆنترۆڵ بکەن، دووکەڵی ئەم کارانە دەڕواتە چاوی خۆتان، ئێمە قسەی کۆتاییمان کردووە، ئێوە لە ڕێگەی ئەو میدیایانەوە تەداخولی کاروباری ناوخۆیی ئێمەتان کردووە.

زارعی لەمبارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ئاماژەی بە ناردنی پەیامی فەرمیی ئێران بۆ عەرەبستانی سەعوودی لە ڕێگای کەناڵی دیپلۆماتیکەوە کرد و وتی: سەعوودیەکان لە وەڵام بە ئێمە وتوویانە کە پێوەندیان بە کەناڵی ئێران ئینترنشناڵەوە نییە، بەڵام ئێمە زانیاری تەواومان لە پێوەندیی سەعوودی لەگەڵ ئێران ئینتەرنەشناڵ هەیە و دەزانین عەرەبستان تێچووی هەنگاوەکانی دژی ئێران دەدەن.

وتیشی: ئەم میدیا تیرۆریستییە لە ڕێگای عەرەبستانەوە پشتیوانیی دارایی دەکرێت، هەرچەند بەهۆی ناتوانی لە بەرهەمهێنانی پڕۆگرامەکان و شەڕی دەروونی دەورنابینن و ئەم کارە لە ئەستۆی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا "سیا"یە و ئەفسەرێکی ئەم ئاژانسە لە کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ جێگیرە و کاروبارەکان بە بودجەی سەعودی بەڕێوەدەچێت.

زارعی ڕاشیگەیاند: ئەوان (سەعوودیەکان) لە کەناڵی دیپلۆماتیکەوە بە ئێمەیان ڕاگەیاند کە پێوەندییان بە ئێران ئینتەرنەشناڵەوە نییە، بەڵام ئێمە قەت ئەم وەڵامەمان قبووڵ نەکردووە و ئەگەر ئێران ئینتەرنەشناڵ، پێوەندیی بەوانەوە نییە، زۆرێک ڕووداوی چاوەڕوانەکراو پێوەندیی بە ئێمەوە نابێت.