دوو کەس لە دۆسیەی تەقەكردنەكەی سەر شەقامی سەد مەتری هەولێر دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەولێر پۆلیس


Nov 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە دوو كەس بە تۆمەتی ڕووداوی تەقەكردنەكەی سەر شەقامی 100 مەتری لە شاری هەولێر دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی زایەڵە كەوتووە تێیدا هاتووە :"دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لە شەقامی 100 مەتری بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە شەڕێك لە نێوان دوو كەسدا ڕوویدا كە تێیدا بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف تەقەكرا و ژنێك و یەكێك لە تۆمەتبارەكان برینداربوون، دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و هەردوو تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەكی بەكارهاتوودا گرت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كراون.