"درًة بغداد" پلانی عێراق بۆ دروستکردنی بەرزترین بورج لە جیهاندا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بورج بەغدا عێراق ئابووری بورجی خەلیفە شەنگهای


Nov 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە بەرزی هەزار و 250 مەتر، واتە بەرزتر لە بورجی خەلیفە و شەنگهای، عێراق پلانی داناوە بۆ دروستکردنی بەرزترین بورج لە جیهاندا بە ناوی "درًة بغداد".
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی سەباحی فەرمیی حکومەتی عێراق، باڵەخانەکە لە دوو بورجی بەرز پێکدێن و بەرزترین شوێن دەبێت کە مرۆڤ لەسەر ئەم هەسارە پێی بگات.  
دەشڵێت، "باڵەخانەکان لەسەر زەوییەکی 400 دۆنمی و بە تێچووی هەشت ملیار دۆلار لە بەغدا دروست دەکرێت."
جەختیکردووەتەوە کە "ئەو دوو بورجە 100 هەزار هەلی کاری نوێ دەڕەخسێنێت."  
ئەو دوو بورجە چەندین مارکێت و بنکەی کۆمپانیا جیهانییەکان و هۆتێل و مۆڵی بازرگانی لەخۆدەگرێت.