ئەمرۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە موچە کوردستان هەرێم


Nov 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی بلاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئەمرۆو سبەی مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت .

بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی 2022/11/8 مووچەی مانگی 10ی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان

زیندانیانی سیاسی

سبەی چوارشەمە ڕێکەوتی 2022/11/9 مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

جێی باسە ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەت بەڵێنی بە فەرمانبەران دابوو كە لە 25ـی هەموو مانگێك مووچە دابەش بكات، بەڵام چەند مانگێكە ئەم بەڵێنە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێناكرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم