ئەپڵ بەرهەمهێنانى ئایفۆن 14ى کەمکردەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئایفۆن ١٤ ئەپڵ مۆبایل


Nov 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمپانیاى ئەپڵ بڕیاریداوە بەرهەمهێنانى ئایفۆن 14 کەمبکاتەوە، ئەوەش بەهۆى کەمبونەوەى خواست لەسەر ئەو بەرهەمە نوێیە.

بەپێى راپۆرتێکى بلومبێرگ، بەهۆى بونى خواستى زۆر لەسەر بەرهەمەکانى پێشوترى ئایفۆن بەتایبەت ئایفۆن 13، کۆمپانیاى ئەپڵ بڕیاریداوە بەرهەمهێنانى ئایفۆن 14 کەمبکاتەوە.

ئاشکراشى کردووە، کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى ئایفۆن 14 بەشێوەیەکە کە سێ ملیۆن ئایفۆنى 14 کەمتر بەرهەمهاتووە، بەراورد بەو پلانەى کۆمپانیاى ئەپڵ بەرنامەى بۆ داڕشتبوو.

لەراپۆرتەکەدا هاتووە، بەهۆى گرتنەبەرى رێکارى نوێى کۆرنا لە کارگەى ئایفۆن لە چین، بەرهەمهینانى ئایفۆن توشى کەمبونەوە بووە. کەمبونەوەى بەرهەمهێنانى ئایفۆن 14 بە شێوەیەکە، یەکەمجارە روبدات کە بەرهەمهێکى نوێى ئایفۆن بەرامبەر بەرهەمەکانى پێشخۆى توشى پاشەکشێ ببێت.