زایەڵە - ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵسه‌نگاندنی ستانداردی شاره‌زایی زمانی فارسی (سامفا) هاوكات له‌گه‌ل وڵاتانی دیكه‌دا له كۆتایی كانونی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای كانونی دووه‌می 2023 له زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌وانه‌ی له‌م تاقیكردنه‌وه ده‌رده‌چن بڕوانامه‌ی بڕواپێكراویان له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له كۆماری ئیسلامی ئێران پێده‌به‌خشرێت.
سه‌ركه‌وتن له تاقیكردنه‌وه‌ی سامفا یه‌كێكه له پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاره نائێرانیه‌كان له زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دا. هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیه نا ئێرانیه‌ی كه به‌نیازن له كۆماری ئیسلامی ئێران نیشته‌جێ بن، یاخود كار و بازرگانی بكه‌ن و نووسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هتد دابمه‌زرێنن، ده‌بێ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتن بن له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا. خوازیاران بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر و ناو تۆماركردن له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به واتسئه‌پی ژماره 07804327552 (به‌ڕێز حه‌سه‌نپوور، مولحه‌قی ڕۆشنبیری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی) بكه‌ن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم