وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران: بەریتانیا باجی هەنگاوەکانی بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران دەدات

(0) / / ایران / زایەڵە بەریتانیا ئیتڵاعات ئێران


Nov 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی وڵاتەکەی، ڕۆڵی ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا بوو، لە پڕوپاگەندەکان دەستی بەریتانیا دیار بوو و لە تێچوو و پشتیوانی دارایی، دەستی ڕژێمی سەعوودی بە ئاشکرا دەبینرا.
سەعید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە بەریتانیا باجی هەنگاوەکانی بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتی ئێران دەدات، ڕاشیگەیاند: کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ لە لایەن ناوندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە و ئەندامانی لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە داواکراون.
خەتیب وتیشی: ئێمە قەت وەکوو بەریتانیا پشتیوانی لە کردەوە تیرۆریستییەکان و تێکدانی سەقامگیری وڵاتانی دیکە ناکەین، بەڵام هیچ پابەندییەکمان بۆ پێشگرتن لە ڕوودانی ناسەقامگیری لەم وڵاتانە نییە، هەر بۆیە بەریتانیا باجی هەنگاوەکانی بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی گەورەی ئێران دەداتەوە.