دانە غاز: بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا زیادیکردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دانەغاز ئیمارات کوردستام


Nov 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ڕایگەیاند، لەمساڵدا بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا زیادیکردووە.
لە ڕاپۆرتێکدا کۆمپانیای دانە غاز ئاشکرایکرد، داهاتی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵ گەیشتووەتە 161 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %24 زیادیکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %11 زیادیکردووە بەجۆرێک لە ئێستادا لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنرێت.
لایخۆیەوە پاتریک وارد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز باسی لەوەکرد، “کۆمپانیاکە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە کەرتی وزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان سەرباری ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوی بووەوە.