لە ماوەی حەفتەیەكدا نزیك هەزار گەشتیار سەردانی پاركی فایدەی شوێنەواریان كردووە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شوێنەوار هەرێم گەشتیاری


Nov 10, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند،  قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواری فایدە لە شاری دهۆك، پاش سێ ساڵ كاركردنی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و تیمی زانکۆی ئۆدینەی ئیتاڵی كرایەوە كە بە ناوچەیەكی دەگمەن هەژمار دەكرێت لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
مانگی ڕابردوو، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پاركی فایدە ڕای گەیاند كە ئەم قۆناغەی پاركەكە پێک دێت لە جۆگەیەکی ئاودێری بە درێژایی ١٠کم و چەندان هەڵکۆڵینی بەردینی ناوازە لەسەر دیوارەکانی لەخۆ دەگرێت كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا و بەهایەکی گرنگیی جیهانی لە بواری شوێنەواردا هەیە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم