زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی پێشینەی خانووبەرە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە خانوبەرە پێشینە


Nov 10, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵەکانیان دەست پێکردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش لە پێشینەی خانووبەرە سودمەندبن.   
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 10-11-2022) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ سەردانی بانکی خانوبەرەی عێراقمان کرد، لەگەڵ بەڕێز عەبدولمحسن عەلوان، بەرێوەبەری گشتیی بانکەکە گفتوگۆمان کرد لەبارەی ڕێوشوێنە یاسایی و کارگێڕییەکان، تا هاووڵاتیانی هەرێمیش سوودمەندبن لە پێشنەی خانووبەرە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان نزیکەی ٩٠ ملیار دینارە، بەڵام تائێستا ڕێنمایی خەرجکردنی کردنی پێشینەکە نەدراوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بۆ هەمان مەبەست نوسراوێکمان ئاراستەی بەڕێز حەمید ئەلغزی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی لیژنەی تایبەتمەند بەهان پرس کرد."