سلێمانی؛ رێگە نادرێت منداڵ و خێزانی سواڵکەر لە ئوتێلەکاندا بمێننەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی سواڵکەر


Nov 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنەیەکی تایبەت چاودێری سەرجەم ئوتێلەکانی سلێمانی دەکات و هەر خاوەن ئوتێلێک رێگە بدات بە مانەوەی ئەو خێزان و منداڵانەی کە کاری نەشیاو یان سواڵ دەکەن سزای یاسایی دەدرێت.
لە میانی سەردانکردنی لیژنەی پاراستنی منداڵی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کە لە نوێنەری منداڵپارێز و بەرێوبەرایەتی کار و پۆلیسی نەوجەوانان پێکهاتووە، بۆ ئوتێل و شوێنەکانی مانەوە لە سلێمانی، ئاسۆ ئەحمەد- توێژەر لە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی پاراستنی منداڵ رایگەیاند ،  بەردەوام سەردانی ئوتێلەکان دەکەین بۆئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کە منداڵی ئیشکەرو دەروەزەکەر لە ئوتێلەکاندا نەمێننەوە، کە زۆربەیان لە ناوچەو پارێزگاکانی دەرەوەی سلێمانییەوە هاتوون و سەربەخۆ یان لەلایەن خێزانەکانیانەوە کاری جۆراوجۆریان پێدەکرێت.
باسی لەوەشکرد، کە سەرەڕای کاری رۆژانەیان بۆ لای ترافیک و شەقام و شوێنەکانی کارکردن و کاری شەوانەیان کە ئوتێلەکان بەسەردەکەنەوە، لەگەڵ پۆلیسی نەوجەوانان و سەرپەرشتیاری کار لە بەرێوبەرایەتی کار سەردانی کافتریاو باڕەکان دەکەین و رێگە نادەین کار بە هیچ منداڵێک بکەن و هیچ منداڵێکیش سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم