بازاڕی دراو لە ئێستادا بەدەست ناجێگری و نادڵنیاییەکی گەورەوە دەناڵێنێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار دراو هەرێمی کوردستان


Nov 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئابوریناس و مامۆستای بەشی ئابوری لە زانکۆی بەسرە، نەبیل مەرسومی، هۆشداری دەدات لە لێدوانی دژ بەیەک سەبارەت بە نرخی دۆلار و دەڵێت، ئەو دۆخە بازاڕ و وەبەرهێنانەکان ناجێگیر دەکات و زیانی ئابوریی هەیە، دەشڵێت، تاوەکو چەند مانگێکی دیکە دۆخەکە بەمشێوەیە دەبێت

نەبیل مەرسومی، ئابوریناس و مامۆستای بەشی ئابوری لە زانکۆی بەسرە، هۆشداری دەدات لە لێدوانی دژ بەیەک سەبارەت بە نرخی دۆلار و دەڵێت، ئەو دۆخە بازاڕ و وەبەرهێنانەکان ناجێگیر دەکات و زیانی ئابوریی هەیە، دەشڵێت، تاوەکو چەند مانگێکی دیکە دۆخەکە بەمشێوەیە دەبێت

نەبیل مەرسومی لە تویتێکدا (هەینی 11-11-2022) ڕایگەیاند، "سەرۆکی حکومەت دەڵێت، دیاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن ئەرکی بانکی ناوەندیی عێراقە، پارێزگاری بانکی ناوەندیش دەڵێت، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ چەند ساڵێک بە جێگیری و بەمشێوەیە دەمێنێتەوە، دواتر لێدوانەکەی ڕەتدەکاتەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە پەرلەمانتاران، بە کۆکردنەوەی واژۆ هەڕەشەی تێنەپەڕاندنی بودجە لە پەرلەمان دەکەن لە ئەگەری دانەبەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ نرخی پێشووتر (120 هەزار دینار)."

ئەو ئابوریناسە دەڵێت، "لە نێو ئەو دۆخە و ئەو لێدوانە ناکۆکانەدا، بازاڕی دراو لە ئێستادا بەدەست ناجێگری و نادڵنیاییەکی گەورەوە دەناڵێنێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ئابوری هەبووە و چووەتە نێو دۆخی چەقبەستوویی، بەو پێیەی هەمووان چاودێری پێشهاتەکان دەکەن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " پێدەچێت دۆخەکە بۆ چەند مانگێک بەم شێوەیە بەردەوام بێت تا یاسایی بودجەی ساڵی 2023 پەسەند دەکرێت."