ئێران بوو بە خاوەنی مووشەکی هایپرسۆنیک

(0) / / ایران / زایەڵە مووشەک هایپرسۆنیک بەرگری


Nov 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە وەبەرهێنانی مووشەکی بالستیی هایپرسۆنیک ئێران چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە ئەم تەکنۆلۆژیا پێشکەوتووە سەربازییەیان هەیە.

هایپرسۆنیک ئەو مووشەکەیە کە خێراییەکەی 5 تا 25 هێندەی خێرایی دەنگە.

بۆ تێگەیشتن لە خێرایی سەرسوڕهێنەری ئەم مووشەکە پێویستە بزانین کە خێرایی ئەم مووشەکانە لە یەک چرکەدا دەتوانێت 2 تا 8 کیلۆمەتر بێت.

لە ئێستادا تەنیا وڵاتانی ڕووسیا، ئەمریکا، چین و هیندستان دەستیان بەم تەکنۆلۆژیایە گەیشتووە.

فەرماندەی هێزی مووشەکی و ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئێران مووشەکی بالستیی هایپرسۆنیکی پێشکەوتووی بەرهەم هێناوە، بەمەش ئێران چووەتە ڕیزی ئەو چەند وڵاتەی خاوەنی ئەم موشەکەن.