پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی گڵكەند جێبەجێ كرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە قیڕتاوكردن گڵكەند


Nov 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر داهاتی شارەوانی پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی گڵكەند جێبەجێ كرا.
وەزارەتی  شارەوانی  ڕایگەیاند،    پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی گڵكەند لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ كرا، ئەو پرۆژەیە پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە 18/10/2022 لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەردی بناغەی دانرا.
پرۆژەكە بە گوژمەی ٢١٩،٧٥٠،٠٠٠ دینار لەسەر ڕێژەی ٪١٥ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت، پێكهاتووە لە قەشتکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی شەهید سامی و چەند شەقامێكی تر لە گەڕەکی گڵکەند كە یەكێكە لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی شاری هەولێر.
وێڕای ئەم پرۆژەیە ئێستا لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان و هاوكات دەرخستە بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی دیكە ئامادە كراون، بۆ ئەو شوێنانەی پێویستییان بە پرۆژەی خزمەتگوزاری هەیە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم