پەرلەمانتارێک بۆزایەڵە: خزمەتی سلێمانی بە کرداره نەک به مه‌رامی حیزبی
(0) /
زایەڵە - سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لە یادی دروستبوونی شاری سلێمانی، زۆر پەخشان و پیاهەڵدان و پیرۆزبای بۆ ئەم شارە و خەڵکەکەی نێردرا، لە گرنگترینیان سەرۆکی حکومەت و جێگری سه‌رۆكی پارتی، بانگەشەی ئەوە دەکات كه گوایه دەیەوێت بێ حزبایه‌تی، خزمەتی سلیمانی بکات. نازانم کێ ڕێگرە له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت خزمەتی هه‌رێمی كوردستان بكات و ئایا كه‌س دەستی بەڕێزیانی گرتوە .
وتیشی، به‌داخه‌وه، دوور له شیعر و شانامه، لە سەردەمی کابینەی نۆیەم بە سیستەماتیک گەمارۆی ئەم شارە و قەزا و ناحیە و گوندەکانی دراوە. خه‌ڵكه‌كه‌ی كراون به هاووڵاتی پله سێ وئیداره‌كه‌یش له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی راسته‌قینه‌ی كارگێڕی و دارایی بێبه‌ش كراوه. كه‌چی زوو زوو، تیمی پارتی له حكومه‌ت مژده‌ی ئه‌وه به خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه "شۆڕی ده‌كه‌نه‌وه شۆڕكردنه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حوكمڕانی و شه‌راكه‌ت و لامه‌ركه‌زیی راسته‌قینه‌وه نییه
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ ویستی مونافه‌سه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم بكات له پشكدارییان له سلێمانی، ئاگاداریت كه یەک دینار بۆ پڕۆژەکانی ئه‌م شاره‌ی شێخ مه‌حمود خەرج ناکرێت. زیاتر لە ٨٧٠ پڕۆژە لەم شارە راگیراوە و له هه‌ولێره‌وه پارەی بۆ تەرخان ناکرێت. ١٣٥ پڕۆژەی بچوک کە فەرمانی هەیە بۆ قیرتاوکردنی گوندەکانی دەورو بەری شاری.
باسی لەوەشکرد، سلێمانی پارەی بۆ خەرج ناکرێت. هەموو ڕێگاکانی بەستنەوەی سلێمانی بە دەوروبەرەوە ، وەک رێگه‌كانی سلیمانی دەربەندیخان و سلیمانی رانیە و سلێمانی کۆیە و شەقامی ١٠٠ مەتری راگیراوە و سه‌رۆكی حكومه‌ت پارەی بۆ خەرج ناکات. ئه‌وانه‌ی به وتار ماوه‌یه‌كه ده‌یانه‌وێت سلێمانی بلاوێننه‌وه، جگە لە ناردنی ژمارەی بێ رەصید بۆ حسابی بانك، ئامادە نین ئاوی خواردنەوە بۆ چەمچەماڵ و دەربەندیخان دابین بکەن. وا خه‌ڵك له تینوودا خنكا.
به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی بۆردی په‌یمانگه‌ی داهێنان و نوێگه‌ری، وا نزیکەی ٢١٠٠ دوو هەزار و سەد کارگە مایپوچ بون. مایه‌پوچ كردنیش به‌شێكه له نوێگه‌ری ، بۆیه به‌ڕێز، تەنها خزمەتیک كه بتوانن بیکەن ئه‌وه‌یه له رۆحی ئازاد و سه‌وزی سلێمانی تێ بگه‌ن، دڵنیا بن كه سلێمانی ملنادات به خۆسه‌پێنه‌ر، چاكوایه واز لە تاکڕوی و گەمارۆدانی ئەم شارە بهێنین، و ئه‌مه‌ش باشترین خزمەت و پیرۆزبایە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: