ئەگەر سکئێشەی منداڵەکەت ئەم نیشانانەی هەبوو زوو سەردانی پزیشک بکە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە سکئێشە منداڵ نەخۆشی تەندروستی


Nov 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پشدەر عەبدوڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر کاتێک منداڵەکەت سکئێشە و یەکێک لەو نیشانانەی هەبوو پێویستە نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵانی بدەیت. 

نیشانەکان بزانە؛ 

1- ئەگەر ئازاری سکی زۆر بوو بە جۆرێک منداڵەکە بخاتە گریان و چالاکی ڕۆژانەی کەم بکاتەوە. 

2- ئەگەر پیساییەکەی خوێنی لەگەڵدا بوو. 

3- ئەگەر خوێنی هەڵهێنایەوە لەگەڵ ئازاری سکەکەی.

4- ئەگەر ڕشانەوەکەی ڕەنگی سەوز بوو. 

5- ئەگەر لەگەڵ ئازاری سکەکەی لە پێستیدا لیری هەبوو، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، دەم و چاوی ئاوسا بوو و سەریشی گێژی ئەخوارد. 

6- ئەگەر ئازاری سکەکەی لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سکی بوو. 

7- ئەگەر لەکاتی میزکردندا ئازاری هەبوو. 

8- ئەگەر لەگەڵ سکئێشەکە تایەکی بەرزی هەبوو، منداڵەکە زیاتر خەواڵوو دەرکەوت لەچاو ڕۆژانی تر. 

9- ئەگەر هەستت کرد کێشی دابەزیوە. 

10- ئەگەر تاو کۆکەیەکی زۆرو خراپی هەبوو.