دانوستان بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام تەنیا بژاردەی بایدن

(0) / مقالە


Feb 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

هەڕەشەکردن لە ئێران هیچ سوودێکی نیه و ئیسرائیل هیچ ڕێگایەکی لەبەردەم نیە جگە لە تەحەمول کردنی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تواناییەکانی ئێران کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ناوچەکە دەبێت و ئیسرائیل هیچ ڕێگایەکی جگە لە سازان لەگەڵ ناوەکی بوونی ئێران نیە، ئەمەش لە ئەنجام و دڵنیا بوونەوە لە وێرانییەکی تەواو، لەنێوان هەردوولا بەدی دێت.

ئەم هاوکێشەیە بەشێوەیەک دەبێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکە و پێگەی سیاسی سەربازی و هەژموونی ئێران زیاتر دەکات، چونکە ئێران پەندی لە هەڵسوکەوتی ڕێزدارانە و نەرمی جیهان لەگەڵ کۆریای باکوور بەهۆی کڵاوە ناوەکی و مووشەکە بالیستییەکانی وەرگرتووە.

هەڕەشەکردن هیچ سوودێکی نیه، ئیسرائیل هیچ ڕێگایەکی جگە لە تەحەمول کردنی ئێران نیە.

نووسەر: مەئمون ئەبو نەوار کارناسی سەربازی ئەردەنی

دیپلۆماسی ئێرانی: بەکورتی، ئیسرائیل لەڕووی سەربازییەوە توانایی ئەوەی نیە کە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران و بۆ ئەم کارەش دەبێت ئاسمانی وڵاتانێکی وەکوو عەرەبستانی سعوودیا و ئەردەن بەکار بێنێت کە ئەوانیش ڕێگەی ئەم جۆرە کارانە بە ئەو وڵاتە نادەن.

هەروەها تەقەمەنی تایبەتیان بۆ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئەم دامەزراوانە کە لەناو دڵی زەوی و کەژە بتەوەکاندان نیە و لەناوبردنیان پێویستی بە سەدان فڕینە، شتێک کە جنراڵەکانی سپای ئیسرائیل بەدڵنیاییەوە ئاگاداری ئەو بابەتەن.

ئەمریکاش هیچ کات ئەو ڕیسکە ناکات کە هێرش بکاتە سەر ئێران، بەپێی ئەوەی که ئێستا لە ناردنی فڕۆکە جەنگییەکانی بی ۵۲ و جێگر کردنی هێزەکانی لە ناوچەی دەریای سوور دەیبنین ئەم جۆرە هەنگاوانە بۆ پاشگەز بوونەوە نین، چونکە کاتێک ۴ تاکوو ۵ کەشتی فڕۆکەهەڵگر له ناوچەکەدا بن چاوەڕوانی هەنگاوین کە ئەگەر ئەمەش ڕوو بدات ناوچەکەمان بەرەو شەڕێکی هەمەلایەنە بردووە.

نێوان بەرنامە ئاشتیخوازییە ناوەکییەکەی ئێران و دەستگەیشتن بە چەکی ناوەکی مەودایەکی کەم هەیە و لە ئەگەری شکستی دانوستاندنەکان، لەوانەیە ئێران بە چەکە ناوەکییەکەی خۆی جیهان تووشی شۆک بکات و دواتریش دەستی دەگاتە پێشگیریی کۆتایی ناوەکی لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەک، چ ئەم چەکانە ناوەکی بن یان ناوەکی،جگە لەمەش دەبێت ئەو مووشەکانەی کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە لەبیر نەکەین  ئەو مووشەکانەی کە لە ئێستادا دەتوانن بەشێکی ئەورووپا بکەنە ئامانج.هەروەها ئێران ژێرخانە پێویستەکانی بۆ پەرەپێدانی ئەم جۆرە مووشەکانەی لەبەردەستە کە لە داهاتوودا دەتوانرێت بکرێنە مووشەکی کیشوەربڕ.

تواناییەکانی ئێران گۆڕانکاری بەسەر ناوچەکەدا دەهێنێت و ئیسرائیل جگە لە سازانی ناوەکی لەگەڵ ئێران هیچ ڕێگایەکی دیکەی نیە، ئەمەش لە ئەنجامی پێشگری دوولایەنە و دڵنیابوون لە کاولکارییەکی تەواو، نێوان هەردوولا بەدی دێت. ئەم هاوکێشەیە شێوەیەک لە سەقامگیری لە ناوچەکە دروست دەکات و پێگەی سیاسی سەربازی و هەژموونی ئێران زیاد دەکات، چونکە ئێران پەندی لە هەڵسوکەوتی بەڕێزانە و نەرمی جیهان لەگەڵ کۆریای باکوور بەهۆی کڵاوە ناوەکی و مووشەکە بالیستییەکانی، وەرگرتووە.

ئەم سازانە (سازانی ناوەکی ئێران و ئیسرائیل) بەگشتی چەندین کاریگەری و لێکەوتەی گرنگی لەسەر وڵاتانی عەرەبی و کێشە ئەمنییە جیۆپۆلیتییەکانی ناوچەکە دەبێت؛ لە ڕێککەوتنی ئابراهام بگرە تاکوو بابەتی یەمەن و فەلەستین و لکاندنی ئیسرائیل بە فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، سەرەڕای کێبڕکێی چەک وچۆڵە لە ناوچەکە بەتایبەت بۆ بەدەستهێنانی چەکە ناوەکییەکان.

ئایا بینەری جووڵەیەکی عەرەبی بۆ پێشگیریی هەردوولا دەبین؟

چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵسپێردراوەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا، کارێکی زۆر دژوارە، ڕێککەوتن لەسەر چەندین بابەتی وەکوو مووشەکە بالیستییەکان و مافی مرۆڤ و هەژموونی ئێران لە ناوچەکە و بابەتی تیرۆریزم.

بەڵام تاران ئەم بابەتانە وەکوو پێشگیرییە ستراتیژییە بەرگرییەکان سەیر دەکات و بابەتی ناوەکی بە بەشێک لە بابەتەکانی مان و نەمان دەزانێت کە لێی پاشگەز نابێتەوە و سەبارەت بەوەش هەڵوێستێکی تووندتری لە خولی پێشووی دانوستاندنەکان دەبێت.

ئێران لە کاتی دانوستان لەم بوارەدا چەندین مەرجی گرنگی دەبێت، وەکوو پڕچەک نەبوونی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس بە چەکە پێشکەوتووەکان، سنووردارکردن ‌و کەمکردنەوەی هەژموونی ئەمریکا و بنکەکانی لە ناوچەکە و کەمکردنەوەی پێدانی چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوو بە ئیسرائیل.

بۆ کەوتنەسەری ئەم ڕێگایە، وادیارە باشتره کە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و بەهێزتر دەربکەوێت و هەژموون و بەرژەوەندییەکان و هاوبەشەکانی خۆی لە ناوچەکە بپاریزێت؛ بەشێوەیەک که سەردانی دامەزراوە ناوەکییەکان لەڕێگای پشکنینی بەردەوام لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەر وەکوو پێشوو ئەنجام بدرێت و ئێران هەر وەکوو پێش دەرچوونی ترامپ لە بەرجام پایبەندی بەڵێنەکانی بێت.

بەهەرحاڵ، ئێران لە ۲۱ فیبریەوە ڕێگە بە ئەندامانی کۆمیسیۆنی ناوەکی نادات [نەدا] تاکوو سەردانی دامەزراوەکانی بکەن و لە حاڵەتی دەست نەگەیشتنی دووبارە بە بەرجام، پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات.

ئەوەی کە لە ئێستادا لەلایەن ئەمریکا و ئێرانەوە لەمەڕ هاوکێشەی بەڵێن لەبەرانبەر بەڵێن هاتووەتە ئاراوە، بەو شێوەیەیە کە هەردوولا بەبێ وەرگرتنی ئیمتیاز پاشەکشە لە هەڵوێستەکانیاندا ناکەن. هەریەکە لە ئەم دوو لایەنە چاوەڕوانی ئەوەیە تاکوو لایەنی بەرانبەر یەکەم هەنگاو هەڵبگرێت،ئەوەش لە بەرژەوەندی ئەمریکادایە کە دیپلۆماسی هێمن بگرێتەبەر و خۆی بەدوور بگرێت لە سیاسەتی قۆرغکاری (داردەست) و هێڵە سوورەکان. دەبێت سیاسەتێک (گێزەر) وەکوو هاندانێک بۆ هاندانی ئێران لەئارادا بێت و لەڕێگای چەندین هەنگاوی بچوک وەکوو: هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان و هەنگاوی هاوشێوەی ئێران وەکوو کەمکردنەوەی پشتیوانی لە میلیشیاکانی خۆی. ئەمانە بۆ هیچ لایەکیان قورس نیە و هەردوولا دەتوانن بەخێرایی ئەم کارانە ئەنجام بدەن.

سەرچاوە: القدس العربی

.