پەرلەمانتارێکی عێراق بۆزایەڵە: لە کەموکوڕیی و گرفتەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی م کۆڵیەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ڕگەزنامە سلێمانی باری شارستانی


Nov 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. نەرمین معروف ئەندامی  پەرلەمانی عێراق  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانیم  کرد و لەلایەن عەمید سیامەند حەمەحسێن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە و بەشێک لە ئەفسەرە باڵاکانی پێشوازیمان لێکرا.
وتیشی، بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی،  یەکێکە لەو فەرمانگە فیدڕاڵیانەی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتر لە سلێمانی کاردەکەن، بۆیە لەسەردانەکەمدا گوێم بۆ چالاکییەکانیان و کێشە وکەموکوڕییەکانیان گرت و بەڵێنم پێدان لە بەغدا بەدواداچوونیان بۆ بکەم و هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان بدەم لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدارەوە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم