سەرۆك كۆماری عێراق: كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی كاری لەپێشینە بۆ دۆسییەی ئاوارەكان بێت

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق دهۆک ئاوارە


Nov 16, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، تەئكیدی كردەوە كە كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی كاری لە پێشینە بۆ دۆسییەی ئاوارەكان بێت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت:  عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار رۆژی چوارشەممە ١٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢، لەگەڵ ئیڤان فائق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك كۆبۆوە و  تیایدا باسیان لە بارودۆخی ئاوارە و لێقەوماوان كرد كە لە كەمپەكاندا ژیان دەگوزەرێنن، جەختیشیان كردەوە لەسەر دابینكردنی پێداویستی بۆیان.
 لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: كە سەرۆك كۆمار ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئاگاداربون و چاودێریكردنی كەمپەكان، و تەئكیدی كردەوە لەسەر پێویستی خستنەگەری هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی ناوەند بۆ ئەوەی پشتیوانی هەرێم بن لەم بارەیەوە.
 سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشدا كە كۆدەنگییەكی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی كاری لە پێشینە بۆ دۆسییەی ئاوارەكان بێت، هاوكات پێویستیی كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتیەكانیانی دوپاتكردەوە لە ڕێگەی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی شارەكانیان بۆ ئەوەی ئاسانكاری بكرێت بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.