ویلایەتە یەکگرتووەکان پێویستی بە سیاسەتێکی نوێیە لە سووریا

(0) / مقالە


Feb 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

جۆبایدن سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا قەیرانێکی ١٠ ساڵەی بە میرات وەرگرتووە کە وەک کێشەیەکی  گەورەی ستراتژی و مرۆڤدۆستانە دێتە ئەژمار. دەوڵەتی نوێ ئەم دەرفەتەی ھەیە تا سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەرانبەر سووریادا دووبارە بخەمڵێنێتەوە و لە گەشەسەندنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا دیپلۆماسی بخاتەڕیزی پێشەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێمە ھەردوونووسەری ئەم وتارە، یەکێکمان ساڵەھا وەک ڕەخنەگری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا و سیاسەتە ناوەخۆیی و دەرەکییەکەی ئەم وڵاتە ناسراوە و ئەویتر وەک ڕەخنەگری ئەم تێڕوانینە کە گوشار بە تەنیا بەسە بۆ گۆڕینی ئەو شتەی ئێمە وەک ئاکاری کێشەساز دای دەنێین.

جیاوازی لە ڕوانگە سیاسییەکانی ئێمەدا  بەتایبەت سەبارەت بە سەرۆک کۆماری بەشار ئەسەد لە جێی خۆی دایە و ھەر ئەمەش ھاوڕایی ئیمە زۆرتر دەخاتە بەرچاو.

لە ڕاستیدا ئێمە لە سەر ئەم ڕوانگە زۆرتر ھاوڕاین کە بەدەر لە دژایەتی ھەڕەشەی داعش لە باکوری خۆرھەڵاتی سووریا سیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١١وە تاکوو ئێستا ئاکامێکی ئەرێنی نەبووە و پێویستی بە گۆڕانکاری ھەیە.

بەرژەوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سووریا ،لە ناوبردنی ھەڕەشەی  گرووپە تیرۆرستیەکان، بەرگری لە پەرەسەندن و کەڵک وەرگرتن لە چەکە کیمیاوییە کان و کەم کردنەوەی ئازاری ملیۆنان خەڵکی سڤیلە کە ژیانیان لە بەر شەڕ ، سەرکوت ،گەندەڵی و گەمارۆکان لە ناو چووە.ھەروەھا سووریا خاڵی ھەڵَگیرسانی شەر لە نێوان ھێزە دەرەکییەکانی وەک: ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕووسیا، ئیسراییل و ئێران ، ڕووسیاو تورکیا، تورکیا و کوردە سووریەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکایە. یەکێکی تر لە بەرژەوەندییە گرینگەکان تەوژمی پەنابەرانە کە کەوتۆتە سەرشانی وڵاتانی دراوسێ و ئەورووپا و بۆتە ھۆی ھەڵوێستی پۆپۆلیستی لەویدا.

سیاسەتی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکان بە مەبەستی گۆشەگیرکردن و گەمارۆدانی سووریا لە ئیفلیج کردنی ئابووری شڵەژاوی ئەم وڵاتە سەرکەوتوو بووە بەڵام نەیتوانیوە ئاڵووگۆڕییەک لە ئاکاری دەوڵتی ئەسەد دا درووست بکات. ھەوڵە پێشووەکان بۆ فێرکردن وپڕچەک کردنی گرووپە نەیارەکان بەمەبەستی گوشار خستنە سەر بەشار ئەسەد لە گۆڕینی ڕوانگە ،یان جێھێشتنی دەسەڵات ھەر لەو ڕادەیەدا شکست خواردوو بووە و تەنانەت بڕواو متمانەی سووریای بە ڕووسیا و ئێران پتەوتر کردۆتەوە.

گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان وھاوپەیمانانی ئەورووپا کەم و کۆڕی زۆر و دابەزینی قورسی بەھای دراوی سووریای لێکەوتەوە ،بەڵام نە لایەنگرانی  بەشار ئەسەدی لە ناوچە سەرەکییەکانی ھەڵبژاردن کەم کردەوە و نە توانیویەتی ئاکاری ھێزی دەسەڵاتدار بگۆڕێت. سیاسەتی گەمارۆکان بۆتە ھۆی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکەوێتە پەراوێزەوە و ڕوسیا و تورکیا و ئێران وەک ناوبژیوانی سەرەکی سووریا بێنە ئەژمار. ھەر لەم بارەیەوە ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕێکخراوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ لە سەر بنەمای چاکسازی یاسای بنەڕەتی ڕاگیراون.

خراوتر لە ھەمووی ئەوەیە سزا و گەمارۆکانی سووریا ئاکام گەلێکی نەخوازراو و زیانی مرۆڤانەی لە ڕێگای درێژکردنەوەی ڕەنجی سوورییەکان و بە ھێز کردنی گەندەڵکاران و لە ناو بردنی توێژی مامناوەند لە سووریای لێکەوتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەنووکە بە ھەڵبژاردن لە نێوان ریگە چارەی ئێستا کە تەنیا درووست کردنی وڵاتێکی سەقەتی لێکەوتۆتەوە و پرۆسەدیپلۆماسی نوێ کە ئامانجی درووست کردنی چوارچێوێکی ڕێک و پێک بو پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتی سووریا لە کۆیەکی سنووردار لە ھەنگاوە پەسەند کراوەکان لە ڕێگای یارمەتی ئامانج دار و پەیوەندی گەمارۆکان لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانی ئەورووپا ڕووبەڕوو بۆتەوە.

ئامانجی ئەم چوارچێوە ڕاگرتنی کێشەکانە لە سوریا و ھاندانی دووبارەیە بۆ لە بەر گرتنی دیپلۆماسی بە دانانی شێوازێکی ھەنگاو بە ھەنگاوە کە ڕێگای سەرکەوتن لە بابەتە جۆراوجۆرەکان دابین دەکات و ڕیگایەکی ڕوون دەخاتە بەردەم سووریا و لایەنگرانی بۆ دەربازبوون لە و قەیرانە ئابووری و مرۆڤایەتییەی ئێستا تێی کەوتوون. ئەم کێشەیە بابەتی ستراتژیکی ھاوڕایی سووریا لە گەڵ رووسیا و ئێران کە ئەمریکا بە توندی دژایەتی لەگەڵ دەکات چارە سەر ناکات و لەم حاڵەتەدا کەسێکی تایبەت بۆ مردن و ئەو وێرانییە ترسناکەی سووریا بە بەرپرس دانانرێت، بەڵام ئەم ڕێگە چارەیەی ئێستاش ئاکامێکی نییە. ئەندامانی دانەری وەھاچوارچێوێک لە وتاریکدا کە لە سەرەتای ژانویە "ناوەندی  کارتر"بڵاو ی کردۆتەوە تێیدا باس لە وتوووێژی بەرفراوانی ئەم ناوەندە لە گەڵ سوورییەکان و ھەموولایەنە ناکۆکییە سیاسییەکان لەم وڵاتە و ھەر وەھا کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی دەکات .

سەرەتا ویلایەتەیەکگرتووەکان دەبێت گەمارۆکان لە سەر بنەمای مرۆڤ دۆستانە بە مەبەستی لە ناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر سووریا ھەڵبگرن. بابەتێکی تر کە ھەر لەو ڕادەیە گرینگی ھەیە ئاسانکاری بۆ نۆژەن کردنەوەی ژێرخانە بنەڕەتییە ناسەربازییەکان وەک نەخۆشخانە و قوتابخانە و ئامێرە کانی ئاودێرانی کشت و کاڵە. لە قۆناغی دواتردا کەم کردنەوەی ھەنگاو بەھەنگاوی گەمارۆکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان و ئەورووپا دەخرێنە ڕوو ،ئەم ڕووداوە تەنیا لە کاتێکدا ڕودەدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکان وھاوپەیمانە ئەورووپییەکان شێوەی بەکارھێنانی قۆناغە دیارەکانی "دانووستانکراو لە گەڵ سووریا" یان پەسەند کردبێت. پلانەکانە دیاریکراوە چاودێرییەکانی گەشە کردنیان دیاری کردبێت. ئەم قۆناغانە دەتوانێت : ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان، پێشوازی و ڕێگا خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی پەنابەران، پاراستنی خەڵکی سڤیل ،دەسڕاگەیشتن بە کەرەستە مرۆڤدۆستانەکان لە سەراسەری وڵات ، ھەڵگرتنی چەکە کیمیاوییەکان و چاکسازی بەشە سیاسی و ئەمنییەکان وەک بەشداری لەڕووی نیازپاکی لە ڕەوشی ژنێڤ و لابردنی ناوەندگەرایی زۆرتر بیت. بەم شێوەیە ناتوانین حاشا لە ھەبوونی کۆسپ گەلێکی جۆراوجۆر لە بەرانبەری سەرکەوتنی ئەم ڕوانگەیەدا بکەین. سەرۆک کۆماری سووریا تاکوو ئێستا بەڵێنی ئەرێنی بۆ ڕێکەوتن نەداوە. جووڵانەوەی خێرا لەم ڕیگە چارە ھەنگاو بە ھەنگاوەدا پێویستی بە کردەوەی پەسەند کراو لە لایەن سووریاوە ھەیە و تەنیا باس کردنی چاکسازی بۆ دواخستنی گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا بەس نییە.

زۆربەی ئەو وڵاتانەی خوازیاری لابردنی بەشار ئەسەد بوون ساڵانێک پێش ئەوەی بگەن بە ئامانج دەسیان لەم داخوازییانە ھەڵگرت. بەڵام سیاسەتی گوشار و گۆشەگیرییان درێژە پێدا و ئەم ڕوانگە لە ھاندانیان بەرەو ریفۆرمی پێشبینیکراو لەم پێشنیارە ھەنگاو بەھەنگاوەدا  سەرکەوتوو نەبوو. ڕیگەچارەی  بەرەو دیپلۆماسی دیارییەک نییە لە لایەن بایدنەوە بە سووریا درابێت بەڵکوو کێشەکە لەوەدایە کە درێژە بوونی ئەم دۆخە ناتوانێ لە ناکاودا ئاکامگەلێکی جیاوازتری لە ئەوەی ٢٠١١ ھەبێت. ئەمریکاو ئەورووپا دەتوانن بە بڵاوکردنەوەی ڕاشکاوانەی ڕیزی ھەنگاوە بەرانبەرەکان سەبارەت بە دانووستان گوشارێکی جیاواز بخەنە سەر دەوڵەتی ئەسەد و ئەو بەرەو ئەو چاکسازییەی  کە تا ئیستا ڕەتی دەکردەوە ھان بدەن. ئاڵووگۆڕی دەوڵەت لە ئەمریکا دەرفەتێکی نوێی بۆ وەرچەرخان لە شێوازی کۆن بۆ شێوازی نوێ و تاقی کردنەوەی شێوازێکی تری خستۆتە بەردەم.