زایەڵە - سه‌ره‌تا به ئیجازه‌ی ڕیشی خۆم و هاوڕێ ڕیشداره‌كانم، ئه‌م په‌نده هه‌ر هێنده‌یه و هه‌رچیتری بۆ زیادكرابێت یان بكرێت بوختانه به ناوی پێشینانه‌وه، په‌ند و په‌ندی پێشینان، تێگه‌یشتنه به ئه‌زموون و مه‌عریفه‌یه‌كه له ڕێی ئه‌زموونی كه‌سیی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموونی پێشتر، كه هۆشیاری چۆنییه‌تی ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌مان ده‌داتێ تا پێویست به ئه‌زموونكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونكراو نه‌كات و چیتر كاتی پێوه نه‌كوژین.
به‌م پێیه په‌ندی پێشینان تووڵه و پێوه‌ره ێكه تا مرۆڤێك گه‌ر بییه‌وێت له ڕێگه‌ی ژیان و تۆمار ونه‌خشاندنی ئه‌زموونی ژیانی خۆیدا، بیكاته ڕێنما و هۆكاری به‌رچاوڕۆشنی ڕێگاكه‌ی.كرۆكی ئه‌م په‌نده پێمانده‌ڵێ نابێت ڕووكه‌ش بڕیارده‌رمان بێت، ده‌بێت به‌كات و پێوه‌ری هه‌ستپێكراو دوای تاقیكردنه‌وه بڕیار له‌سه‌ر هه‌رشتێك بده‌ین، پێشمان ده‌ڵێت نابێت مه‌یل و دڵ و حه‌زی پێشوه‌ختمان بڕیارده‌ربێت، به‌ڵكو ئه‌قڵ و بینیین و ئه‌زموونكردن، نابێت نه‌فه‌س كورتبین و ته‌مه‌ڵبین له كورتبڕی له تاقیكردنه‌وه ,به‌ڵكو بڕیاری دروست، پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌ی تاقه‌تپڕوكێنی له‌پشته . زۆر مانا و مه‌غزای دیكه‌ش .له ڕاستیدا ئه‌م توڵ و پێوه‌ره گه‌نجینه‌یه‌كی ئێجگار به‌نرخه و ڕۆژانه ده‌توانین به خاوه‌ن نازناوێكی زانستی له پرۆفیسۆر و دكتۆر بڵێین ئه‌مه نازناوه‌كه‌ته , ئه‌ی كوا به‌رهه‌م و توێژینه‌وه كاریگه‌ر و نوێكانت به‌زانكۆیه‌ك بڵێین باسی یه‌كه‌می ودووه‌می خۆتمان له‌م كه‌لاوه‌یه بۆ مه‌كه كوا كاریگه‌ری و ئه‌نجامه‌كانت به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بڵێین باسی ژماره‌ی دانیشتنه‌كان وئاماده‌ییه‌كانت له‌وێ مه‌كه و به جنێو‌و و مه‌علومات پژاندن و سنگ ده‌رپه‌ڕاندنی میدیا و سۆشیال میدیا , گه‌رم و توڕه‌مان مه‌كه, چه‌ند خواستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌تت كردووه‌ته پرۆژه وزمانحاڵی دژه سته‌مكاری بوویت , هیچ نه‌بێ بڵێ هیچم پێ ناكرێت به‌حكومه‌ته‌كه‌مان بڵێین كه‌م باسی ته‌نگه‌ژه‌كان بكه‌ن ,پێمان بڵێن پاساوی بوونی ئێوه چییه‌به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بڵێین دووكاری خۆتانم پێ بڵێن كه شكۆی یاسای له‌ده‌روونی منی هاوڵاتیدا ڕاگرتبێت به‌موعاره‌زه‌مان بڵێین كه‌م له‌سه‌ر بۆگه‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ مل قووتبكه‌نه‌وه‌و بڵێن , نه‌مانووت و ئه‌ها ئه‌وه نه‌تیجه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێوه ده‌نگ ناده‌ن به ئێمه و به‌و ڕسته‌یه به‌ڕێمان مه‌كه‌ن كه ئه‌وان وایانكردوو , ئێمه واماننه‌كرد , پێمان بڵێن چ بارێكی ئه‌م خه‌ڵكه‌تان سووككرد, ئێوه چیتانكرد
به‌ڕۆشنبیرمان بڵێن هێنده‌ی گه‌رمكردنی ئێمه دژ به ده‌سه‌ڵات , خۆتان هه‌ڵوێستتان بووه .
به دایك و باوك و مامۆستا‌و په‌روه‌رشیار بڵێن نیو ئه‌وه‌نده‌ی بۆڵه‌بۆڵتان له به‌رده‌سته‌كانتان , بیرتان له چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لی كردووه‌ته‌وه
به‌ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵێن هێنده‌ی ئیستغلالی ڕووداوه‌كان ,له‌فیكری ئه‌ودابوون چێكی ڕۆڵتان بكه‌نه‌وه له كۆمه‌ڵگه به چ ئاراسته‌یه‌كه و ئیشه‌كانتان چۆن كه‌وتووه‌ته‌وه ،زۆر شتی تریش كه هیوادارم ئێوه له ده‌ربڕینێكی جوانا ,ئاماژه‌ی پێبده‌ن.واز له وه‌همی ساده‌بینیین و متمانه‌ی بێ بنه‌ما بێنیین , كوا ئیشه‌كانت , با بیبینم..ئه‌وه گرنگی و بایه‌خی ئه‌و په‌نده‌یه.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم