بەردی بناغەی پۆندی گۆبان لە کەلار دانرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کەلار پڕۆژە پۆندی گۆبان قوباد تاڵەبانی


Nov 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە کەلار بەردی بناغەی پۆندی گۆبان دانرا کە توانای گلدانەوەی ٢٥٠ هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

بە چاودێری  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لێپرسراوانی حکومی وحزبی  ژمارەیەک دانیشتوانی گوندی گۆبان، بەردی بناغەی پۆندی گۆبان لە سنوری قەزی کەلار دانرا.

پۆندی گۆبان لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ بە بودجەی( ٦٨١) ملیۆن و( ٧٠٠ )هەزار دینار لە ماوەی( ٣٠٠) رۆژدا جێبەجێدەکرێت و توانای گلدانەوەی (٢٥٠) هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

ئامادەکردنی-کامەران  کەریم