بە‌شە‌ خۆراكی پێنج ملیۆن ھاوڵاتی عێراق و ھە‌رێم دە‌بڕدێت

(0) / / اقتصادی / zayeLe زایەڵە بەشەخۆراک ئابووری عێراق هەرێم


Nov 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەنیازە چاکسازی لە کۆبونی بەشەخۆراکی هاوڵاتییاندا بکات و لەو چوارچێوەیەشدا بەشەخۆراکی مانگانەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی دەبڕدرێت.

ستار جابری بریکاری کارگێڕی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەت بەشە خۆراکی 40 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی دابین دەکات بەڵام نزیکەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی بەشەخۆراک وەردەگرن و لەدەرەوەی عێراق دەژین.

دەشڵێت، بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی مانگانە کۆچکردوان و ئەوانەی لە هەندەران دەژین و خاوەن کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەگرێتەوە و بڕیارەکەیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.

راشیگەیاند، وەزارەتی بازرگانی ناچارە ئەو بەشە بۆ هەموان خەرج بکات، چونکە هیچ داتابەیسێک نییە و ناو و ناونیشانی ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵاتدا دەژین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کۆچ و کۆچبەران وەردەگیرێت، بەڵام هێشتا لیستێکی راستەقینەمان بۆ ئامادە نەکراوە کە دەتوانرێت پشتی پێ ببەستین.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم