سەدان هەزار ناونیشان لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب نمایش دەکرێن

(0) / / فرهنگی / زایەڵە پیشانگای کتێب سلێمانی


Nov 18, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 200 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارییانکردوە و ملیۆنان کتێب و سەدان هەزار ناونیشان نمایش کراون.
‎بەئامادەبونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و یەکە ئیداریەکانی سلێمانی خولی چوارەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە.
‎بەچاودێری وەزارەتی ڕؤشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئاگاداربونی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆمپانیای ئەتڵس ئەسیل بۆکردنەوەی پێشانگا چوارەمین خۆلی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە شاری سلێمانی کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 200 ناوەند و دەزگای چاپ وپەخشی ناوخۆی و بیانی بەشدارییان کردوە کە زیاتر لە 20 وڵاتی جیهانەوە هاتون.