چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: عیراق بێباک و خەمساردە لە ناساندنی جینۆسایدی گەلانی کوردستان و عیراق

(0) / / گفتگو / زایەڵە جینۆساید خەمسارد گەلانی عێراق سالار مەحمود


Nov 19, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سالار مەحمود چاودێری سیاسی  بە زایەڵەی   ڕایگەیاند، لە کۆڕێکدا باس لە کەموکوڕیی و خەمساردیەکان کرا سەبارەت بە پەیدانەکردنی گرەنتی نێودەوڵەتی بەپێی یاسای نێودەوڵەتان بۆ چەند بارە نەبوونەوەی تاوانی جینۆساید لەسەر خاک و خەڵکی کوردستان.
ناوبراو وتیشی؛  لە ئاستی ناوخۆدا پەرۆشی لەێاستی تاکەکەس ھەیە بەڵام لە ئاستی گشتی دەگمەنە. عیراق بێباک و خەمساردە لەناساندنی جینۆسایدی گەلانی کوردستان و عیراق. دادوەری راگوزەر و رێکارەکانی جێبەجێ نەکراوە. قەرەبووی قوربانیان نەکرداوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ عیراق سیادەی کامڵی نیە. چەمکی سیادەش گۆڕاوە لە ئاستی ناوخۆیی بریتیە لە رێزگرتن لەبنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەکانی نێودەوڵەتی. لەم دۆخەدا ئەرکی کۆمەڵی نێودەوڵەتیە ئەو بۆ شاییە پڕ بکاتەوە.
باسی  لەوەشکرد،   کۆڕەکە بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی دەوڵەمەند کرا.سوپاس بۆ یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان و رێکخراوی چاوی کورد. لە ئامادەکاری کۆڕەکە.سوپاس بۆ مامۆستا دڵشاد نامیق و ئامادەبوان.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم