عەلی  حەمە ساڵح:  تەنکی غازی ماڵان و پڕۆژەکان مەترسی گەورەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە تەنگی غاز عەلی حەمە ساڵح


Nov 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی  حەمە ساڵح وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە تەنکی غازی ماڵان و پڕۆژەکان مەترسی گەورەن، داوای لە سەرۆکی هەرێم و حکومەت کرد کە گوێ لە چارەسەری ئەوان لەمبارەیەوە بگیردرێت.
عەلی حەمە ساڵح بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەندە بە حوکمی ئەوەی سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتیيەکان بوم، ماوەیەکی زۆرە چاودێری دۆسیەی غاز و بەکارهێنانیم لەنێوخۆدا کردوە، بەدواداچون بۆ گرفت و چارەسەر دەکەین. چەندین جار باسمان کردوە و چەندین جاریش بە یاداشت داومانەتە لایەنی پەیوەندیدار. قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمی غاز زیاد دەکات و بەکارهێنانی زیاتر دەبێت ئەم بەکارهێنانە لە کوردستان لە دەرەوەی سیستەمە. مەترسیەکی گەورەیە لە هەموو ماڵ و کۆڵانێک.چارەسەری درێژخایەن چەندین کۆمپانیای جیهانی ئامادەن، بۆری غاز بە باشترین سیستەم بهێننە ماڵ وکارگەکانی کوردستان، کۆگای شایستە دروستبکەن. بەڵام بەهۆی خەمی بەش بەشی وشەراکەت و دوو زۆنی، ئەم پرۆژە گەورە ناکەوێتە بواری جێبەجێکردن، کە هیچ تێچونێکی نییە لە سەر حکومەت و سەلامەتی دەستەبەر دەکات، خواستی خەڵک بۆ کارەباو نەوتی سپی کەم دەبێتەوە .
وتیشی، مەترسیە گەورەکەو چارەسەری خێرا .لە هەر گەڕەکێکدا چەندین تانکی غاز لە سەربانە، وەستایەک سیستمەکەی بەستوە(هیچ دامەزراوەیەک چاودێر نیەو پەسەندی نەکردوە).لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون، چەند تانکییەک لە ژێر جەمەلۆندا دانراوە، دەڵێن: سیتمی غاز براوەتە ماڵ و بەشێک لە شوقەکان! ئەمە لە کوێی دونیا هەیە ئاگرێکی بکەوێتەوە کارەساتێکی زۆر گەورە ڕودەدات. بەشێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون لەبەر ئەوەی بە گران غاز دەفرۆشن! هاوڵاتیان هاتون جارێکی دیکە تانکییان داناوە لە سەربان و خۆیان غاز دەکڕنەوەو دەیکەنە تانکەیەکە، چارەسەر ئەوەیە بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبون ڕێگا نەدرێت هیچ ماڵێک خۆی تانکی غاز لە سەربان بەکاربهێنێت، ڕێگا نەدرێت خاوەنی پرۆژەکانیش نرخی غاز بە ویستی خۆیان گران بکەن.. نرخ جێگیر بکرێت.پێداچونەوە بە کۆی سیستەمی غازی پرۆژەکانی نیشتەجێبوندا بکرێت.. لە خەزان بۆ بەکارهێنان. بۆ ماڵی نێو گەڕەکەکانیش دانانی تانکی غاز بەم شێوە هەڕەمەکیە قەدەغە بکرێت، ئێستا هەر کەس تانکی غازی لەسەربان بێت دراوسێکەشی لە ترسدا دەژی.. هەتاوەکو سیستەمێکی تۆکمە جێگیر دەکرێت.لە دوبارە بونەوەی ئەم ڕوداوانەدا ئێوە بەرپرسن لە ژیانی خەڵک. ئامادەکردنی- کامەران  کەریم