ئایەتوڵڵا خامنەیی: ئەمریکا و ئەرووپا بە هەموو تواناوە دژی ئێران هاتوونەتە مەیدان

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی تاران ئاژاوە ناڕەزایەتی


Nov 19, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا و ئەورووپا بە هەموو تواناوە دژی وڵاتەکەی هاتونەتە مەیدان، بەڵام ناتوانن هیچ بکەن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (شەممە) لە وتارێکی وێڕای ئاماژە بە نەیارێتیی ئەمریکا و ئەرووپا لەگەڵ وڵاتەکەی ڕایگەیاند وەک چۆن لە ڕابردوودا و ئێستاش ئەو وڵاتانە نەیانتوانیوە هیچ بکەن لە داهاتووشدا بە هیچ ناگەن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند؛ ئەوانەی کە وا پیلانگێڕی ئاژاوەکانی ئێران بوون، نەیانتوانی خەڵک بێنە ساحەوە و هەر بۆیە دەیانەوێت بەرپرسان ماندووبکەن، بەڵام ئاژاوەکان کۆتایی پێی دەهێنرێت و گەلی ئێران بەوپەڕی نەفرەتەوە لەوان، بە ورە و هێزی زیاترەوە بەردەوام دەبن لە هەوڵ و ماندووبوون لەپێناو پێشکەوتندا.