1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هەورامی هەڵەبجە کوردستان جەمال بێدار هەورامی


Nov 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – دیداری مامۆستا جەمال بێدار هەورامی لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

 لە پارێزگای هەڵەبجە لە هۆڵی مۆنۆمێنتی شەهیدانی كیمیاباران، دامەزراوەی كەریمی عەلەكە بە چاودێریی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دیداری مامۆستا جەمال بێدار هەورامی،  بۆ ئەدەب و كولتووری هەورامان بەڕێوەبرد.     

  لەدیدارەكەدا،   حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و  د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی  رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و محەمەد فەتاح بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و چەندین هونەرمەند و رووناكبیر و كەسایەتی و میوانان ئامادەی بوون، چەندین توێژینەوەی زانستی دەربارەی مێژوو و جوگرافیا و ئەدەبیات و هونەر و زمان و چەند پرسی تری تایبەت بە هەورامان، بە بەشداریی نووسەرانی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان پێشكەشكران.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە سەرەتای دیدارەكەدا وتەیەكدا، سەرەتا ئاماژەی بەو  ڕووداوە كارەساتبارەی ئێوارەی17/11/2022ی شاری سلێمانی كرد كە بوویە هۆی قوربانییەكی زۆر و  لەناخەوە هەمووانی خەمبارو ماتەمگێڕكرد.

هەروەها دەستخۆشی لەڕێكخەرانی دیدار و دامەزراوەی كەریمی عەلەكە كرد و هیوای خواست بەردەوامبن لە پڕۆژەو چالاكییە ڕۆشنبیرییەكانیان، وەك چۆن لەڕابردوودا پشتیوان و هاوكاربووین هەمیشە بەردەوام دەبین، هەروەها دەستخۆشی تایبەتی ئاراستەی د.تەها ڕەسوڵ كرد وەك كەسایەتییەكی خەمخۆری ڕۆشنبیری و فەرهەنگ و كلتوور بەردەوام خزمەتی كردووە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم