چالاکوانێکی  ژینگە پارێز  بۆزایەڵە: کۆنگرەى COP 27 شەرم ئەلشێخ شکستى هێنا لە بەدەستهێنانى ئامانجەکەى

(0) / / گفتگو / zayeLe زایەڵە شەرم ئەلشێخ شوان جاف


Nov 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان  جاف  چالاکوانی  ژینگە پارێز  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،     گۆتێرێس "COP 27" نەیتوانی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دابڕێژێت.

ڕاسیگەیاند: هەروەها یەکێتی ئەوروپا هاوشانی گۆتێرێس نائومێدی خۆی دەربڕی لە ڕێککەوتنی دەردانی گازی ژەهراوی لە COP 27.ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە پەشیمان بووەوە لەوەی کۆنفرانسی کەشوهەوای COP 27 لە شەرم ئەلشێخ نەیتوانی پلانێک بۆ "کەمکردنەوەی ڕیشەیی دەردانی گازی ژەهراوی" دابڕێژێت.

وتیشی،  گۆتێرێس جەختی لەوە کردەوە: هەسارەکەمان هێشتا لە بەشی فریاکەوتندایە، ئێستا پێویستمان بە کەمکردنەوەی توندی دەردانی گازی ژەهراوی هەیە و ئەمەش پرسێکە کە ئەم کۆنفرانسە کەشوهەوایە باسی نەکردووە.

یەکێتی ئەوروپا هاوشانی گۆتێرێس نائومێدی خۆی دەربڕی لە ڕێککەوتنی دەردانی گازی ژەهراوی لە COP 27.

فرانس تیمەرمانز، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە دانیشتنی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند: "ئەوەی ئێمە هەمانە بەس نییە وەک هەنگاوێک بۆ پێشەوە و هەوڵی زیاتر لە پیسکەرە گەورەکانەوە ناهێنێت بۆ زیادکردن و خێراکردنی کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراویەکانیان". ئێمە بێهیواین لەوەی کە ئەمە بەدەست نەهاتووە.

ڕونیشیکردەوە، ئەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە کۆپی ٢٧ ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کۆتایی پلینۆمدا لەسەر ڕێککەوتنێکی تۆکمەی کەشوهەوا ڕێککەوتن.سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر، سەرۆکی کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند، بە کۆی دەنگ ئەوبەڵگەنامەیەی کە نوێنەرایەتی ڕێککەوتنە سیاسییەکە دەکات لە کۆنفرانسەکەدا پەسەند کراوە.

سندوقی زیانەکانی کەشوهەوا

هەروەها COP 27 ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی سندوقێک دەربڕی کە تایبەتە بە دابینکردنی دارایی زیانەکانی کەشوهەوا بۆ وڵاتانی "زۆر لاواز".

بڕیارەکە بە کۆی دەنگ لە دانیشتنی کۆتایی پلینۆمدا پەسەندکرا دوای دوو هەفتە لە دانوستانێکی سەخت لەسەر داواکاری وڵاتانی تازەپێگەیشتو بۆ قەرەبووکردنەوەی وڵاتانی دەوڵەمەندی پیسکەر بۆ ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامی کاردانەوەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا هاتوون.

ئەوەشی  خستەڕوو، بڕیارنامەکە جەختی لەسەر "پێویستی دەستبەجێی سەرچاوەی دارایی نوێ و زیادەی گونجاو بۆ هاوکاریکردنی لاوازترین وڵاتانی تازەپێگەیشتو" کراوەتەوە و هاوکات تیشکی خستۆتە سەر دەرئەنجامە "ئابووری و نائابوورییەکان"ی گۆڕانی کەشوهەوا.لەنێو ئامرازە ئەگەرییەکانی داراییکردندا دامەزراندنی "سندوقی وەڵامدانەوەی زیان و زیانەکان" هەیە، کە مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتو کە لە دەوری ئەم فایلە یەکگرتوون.لیژنەیەکی تایبەت ڕێکخستنەکانی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سندوقەکە دیاری دەکات، بەمەبەستی پەسەندکردنی لە میانی کۆنفرانسی داهاتووی لایەنەکان (COP 28) لە ئیمارات لە کۆتایی ساڵی 2023.

دوای ئەو لافاوە وێرانکەرەی پاکستان و نەیجیریای گرتەوە، پرسی "زەرەر و زیان" زیاتر لە جاران لە ناوەندی گفتوگۆکاندایە.

لە کۆتا خولەکدا خرایە کارنامەی فەرمییەوە، چونکە وڵاتانی دەوڵەمەند لە مێژە ئامادە نەبوون سندوقێکی تایبەتمەند دابمەزرێنن.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم