ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ زایەڵە: کاتێک ئامراز ئەبێت بە ئامانج، بەهاکان لە دەستدەچن

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەها دارا سێکانیانی بەهائامانج بۆنە


Nov 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کاتێک ئامراز ئەبێت بە ئامانج، هەموو پێوەرەکان ئەشێوێت، بەهاکان لە دەستدەچن.

دارا  سێکانیانی  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق  بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،   ئەمە یەکەم جارنیە بۆنەکان بە دەستکەوت و زیان بە سەرکەوتن و نوشت. هاووڵاتیان بە جوانترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ ئەکەن و بەگیانی بەرپرسیاریەتی و شێلراو بە پەروەردەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و کەلتوری ڕێز و خۆشەویستی بنەمای ڕەسەنی کوردانە مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکرێت، دیمەنەکان هێندە جوانن ئەبنە مایەی ساڕێژی خەمەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیەکان و بەشکردنی خۆشی و ناخۆشیەکان.بەڵام بەداخەوە کاتێک هەوڵ ئەدرێت ئەم دەستەکەوت و  بەها جوانانە بکرێن بە دەستکەوتی حزبی یان لایەنێکی دیاریکراو دیمەنەکان ئەشێوێن بۆیە پێویستە حزبەکان و ڕێکخراوەکان و بەرنامەو کاریان هۆکاربن بۆ خزمەت و پاراستنی تەبایی کۆمەڵگای کوردی بەڵام بەداخەوە زۆر جار پێچەوانەکەی ئەبینرێت و هەستی پێدەکرێت کە هەموو ڕووداوەکان بە پێوەری بەرژەوەندی تەسکی حزبی مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکرێت، کە ئەمەش سەرەتایەکی مەترسیدارە بۆ لە باربردنی بەها جوانەکانی کۆمەڵگایی کوردی کە جێگای شانازی هەموانن، هەموان ئەڵێن حزبەکان ئامرازن بۆ خزمەتی ئامانجە گەورەکان بەڵام بەداخەوە لەم هەرێمەدا پێچەوانەکەی ئەبینین.

ناوبراو وتیشی،  لەبری هاوخەمی بو کارەساتەکان و دڵخۆش بوون بە دەستکەوتەکان خەریکە ئەوەندەیتر کۆمەڵگا پەرتەوازەتر ئەکەن. ئەگەر سەیری ڕووداوەکانی ڕۆژانەی ئەم هەرێمە بکەین زۆر بەڕوونی هەست بەم دیاردە مەترسیدارە ئەکەین کە هیوادارین پاراستنی بەها ئیسلامیی و کۆمەڵایەتیە ڕەسەنەکانی کۆمەڵگای کوردی بۆ هەموان هێڵی سووربێت.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم