بەشداریی مێهرداد مورادی نووسەری دیاری کرماشان لە پیشانگای کتێبی سلێمانی

(0) / / فرهنگی / زایەڵە مێهرداد مورادی کرماشان سلێمانی


Nov 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – مێهرداد مورادی لەو نووسەرە دیارە و بەناوبانگانەی کرماشانە کە ئەمساڵ بەشداریی لە پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی کردووە .

مێهرداد مورادی نووسەر و وەرگێڕ لە وڵاتی ئێران لە دایکبووی کرماشان ساڵی 1350 کۆچی هەتاویە و دەستپێکی کارکردنی لە ساڵی 1381ی بووە.

ناوبراو شەهادەی ماستەری لە پیشەسازی هەیە و دەرچووی زانکۆی یەزدە.

مورادی بەڕێوبەر و سەرپەرشتیاری ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی "سرانە"یە، ئەم ناوەندە لە سالی 1389 لە کرماشان کراوەتەوە و تا ئێستای لەگەڵ بێت نزیکەی 200 ناونیشانی کتێبی لە بارەی ئەدەبیات بە زمانەکانی کوردی و فارسی  کە زۆرینەیان بەرهەمی نووسەرانی شاری کرماشانن، چاپ و بڵاوکردۆتەوە.

 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە (سرانە) لە سالی  1393وەکوو ناوەندێکی فەرمی لەم بوارەدا بە شێوەی فەرمی لە هەموو جیهاندا ناسێندرا.

بەرهەمەکانی مێهرداد مورادی:

وەرگێڕانی گوڵستانی سەعەدی بە نەسری کوردئ لە پاییزی ١٤٠١

وەرگێڕانی کۆمەڵە شیعری ڕون ڕاش شاعیری سەردەمی ئەمریکی لە سالی ١٣٩٨

وەرگێڕانی ڕۆمانی بەرخاستە لە نووسینی ڕون ڕاش لە ساڵی ١٣٩٧

وەرگێڕانی کۆمەڵەشیعری شاعیرانی جیهان لە ژێر ناوی دەستەواژە موسافیرەکان لە ساڵی ١٣٩٦

نووسینی کۆمەڵەچیرۆکی غەریق لە ساڵی ١٣٩٦

وەرگێڕانی کۆمەڵەی کورتەچیرۆک لە نووسینی چارڵز دیکنز بە ناونیشانی "نووسینەکانی دێوانەیێک" لە ساڵی ١٣٩٤

وەرگێڕانی کۆمەڵەچیرۆکی مرواری لە نووسینی کاترین منسفیلد لە ساڵی ١٣٨٨

وەرگێڕانی ڕۆمانی هاوینی مەترسیدار بەرهەمی ئێرنێست همینگۆی

وەرگێڕانی کورتەچیرۆکی حەمامی تورکی

شیاوی باسە سمینارێک بۆ ئەم نووسەرە لە پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکخرا.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم