تورکیا ئەنجامى رۆژى یەکەمى ئۆپراسیۆنەکەى راگەیاند
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لەیەکەم رۆژى ئۆپراسیۆنەکەیاندا لە سووریا و باکووری عێراق، 89 ئامانجیان خاپورکردووە، ئەمەش لە کاردانەوەی تەقینەوەکەى هەفتەیەک لەمەوبەرى ئەستەنبوڵ کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشەکان بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی کردووەتە ئامانج.
حکوومەتی تورکیا گروپە کوردەکانی بە بەرپرسیار زانی لە تەقینەوەکەى 13ی ئەم مانگەى ئەستەنبوڵ کە بەهۆیەوە 6 کەس کوژران و زیاتر لە 80 کەسیش برینداربوون، هیچ کەس بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاند و پەکەکە و یەپەگەش رەتیانکردەوە ئەوان ئەنجامیان دابێت.
وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت، هێرشەکان قەندیل، ئاسۆس و خواکورک لە عێراق، کۆبانی و تەلرەفعەت، جەزیرە و دێریکیان لە باکووری سوریایان کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 89 ئامانج لەناوبراون، لەوانە پەناگە و تونێل و کۆگای تەقەمەنی.
تێبينيێك بنێرە: