بۆردومانی شارێکى تورکیا

(0) / / ترکیه / زایەڵە تورکیا کیلیس


Nov 20, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە ئەنجامی تەقاندنی موشەکێک بۆ سەر شارى کیلیسى هاوسنور لەگەڵ سوریا، سەربازێکی تورکیا و دوو پۆلیس برینداربوون.  
بەپێی ئاژانسی ئانادۆڵوی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، موشەکەکە بەر ناوچەیەکی نزیک دەروازەیەکی سنووری ناوچەکە کەوتووە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستووەتەڕوو.  
پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەڵێنیدا بە شێوەیەکی "بەهێز و کاریگەر" وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بداتەوە، "لە کات و شوێنی گونجاودا."