ئاسایشی سلێمانی باندێکی ٦  کەسی ماددەی ھۆشبەر دەستگیردەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مادەی هۆشبەر ئاسایش سلێمانی


Nov 21, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاسایشی سلێمانی لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بۆ دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و بنبڕکردنی ئەو ماددانە توانی باندێکی ( ٦ ) کەسی دەستگیر بکات .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،    لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری لە پێناو ئارامی کوردستان و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر کە زیان بە کۆمەڵگا و ئابوری ووڵاتەکەمان دەگەیەنێت ، بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر توانرا لەناو شاری سلێمانی بەفەرمانی دادوەر لەڕۆژی ٢٠٢٢/١١/٦ باندێکی ( ٦ ) کەسی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن بە ناوەکانی :
( ح ، ع ، م )، ( م ، غ ، م )، ( ه ، م ، ر )
(ش ، س ، ع )، ( ج ، ع ، ع ) ، ( ف ، س ، أ ) .
تۆمەتباران دانیشتووی (هەرێمی کوردستان و ووڵاتی ئێران) ن ، توانرا دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ماددەکان کە هەندێک لە ماددە هۆشبەرەکان شاردرابونەوە لە ناو سێتی کەلوپەلی چێشتخانە ، پێکهاتبوو لە بڕی :
_(٣ ) کگم ماددەی ( کریستاڵ )
_ ٥٠،٠٠٠ دەنک ( حەبی ترامادۆڵ )
بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی (٢٥) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم