باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: بابەتی جووڵاندنی هێز بۆ سەر خاکی عێراق دوورە لە ڕاستییەوە

(0) / / عراق / زایەڵە


Nov 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی وڵاتەکەی پێوەندیی باش و لەمێژینەی لەگەڵ کوردستانی عێراق هەیە، ڕایگەیاند بابەتی جووڵاندنی هێز بۆ سەر خاکی عێراق دوورە لە ڕاستییەوە.

محەمەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم ڕاشیگەیاند: ڕێز کە سەروەریی عێراق دەگرین و لەپێناو سەقامگیریی و یەکپارچەیی خاک و گەلی عێراق و پێشکەوتنی ئەم وڵاتە هەوڵ و هەنگاوی جدیمان ناوە.

ئاماژەی بەوەش دا: گفتوگۆی زۆرمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گرووپە چەکدار و جودایی خوازەکان ئەنجام داوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە و وای دەبینم هەندێ جار ڕوانگەی ئیتنیکی سێبەر دەخاتە سەر بابەتی سیاسی و دیپلۆماتیک و دراوسێتی، هەر بۆیە ناچار بووین داوا لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق بکەین لەم بابەتە دەستوەردان بکات.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دانوستانەکان لە بەغدا و تاران لەسەر بابەتی ئەمنی ڕایگەیاند هەندێ ڕێکەوتن هاتە ئاراوە.

وتیشی: داوامان ئەوەیە حکومەتی ناوەندیی عێراق سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات.

ڕاشیگەیاند: دەستووری عێراق ڕێگە بە دەستدرێژیی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ نادات و حکوومەتی ناوەندی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر جدییە.

باڵیۆزی ئێران وێڕای جەخت لەسەر پێوەندیی دێرین و دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ کوردستانی عێراق، ڕایگەیاند چاوەڕوانی ئەوەیان هەیە لە چارەسەرکردنی پرسەکان جدی بن.