ئێران: خاکی عێراق نەکرێتە شوێنی هەڕەشە دژی ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە کەنعانی ئێران هەرێمی کوردستان


Nov 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرەڕای بەڵێنە بەردەوامەکانیان، بە کردەوە شتێکیان نەخستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی وتی: بە دڵنیاییەوە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە لە خاکی عێراقەوە هیچ هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێران نەبێت و خاکی عێراق نەکرێتە شوێنی هەڕەشە لە دژی ئێران.

ناوبراو وتی: چاوەڕوانی ئەوەش دەکەین کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەروەها پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانیش بن.

کەنعانی وتی: لە یەک مانگی ڕابردوو دوو کۆبوونەوە لە تاران و بەغدا لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمنیی هەر دوو وڵات بەڕێوەچوو و تێیدا چاوەڕوانییەکان و مافی ئێران بە ڕوونی باس کرا و جەخت لەوەش کرایەوە کە نابێت هەرێمی کوردستان شوێنی هەناردەی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ناوخۆی ئێران بێت و ئەوانەش بگاتە دەستی تیرۆریستان و ئاژاوەگێڕان بۆ مەترسیدانان لە سەر ئاسایشی هاووڵاتیانی ئێرانی بەڵام بەداخەوە کە چاوەڕوانییەکانی ئێران بەدی نەهاتووە.

وتیشی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی ڕێزگرتنە لە دەسەڵات و یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بەڵام ئەو تیرۆریستانەی کە لە خاکی عێراقدان، پێش ئەوەی کە ئاسایشی ئێران و سنورەکان و هاووڵاتیانی ڕوبەڕوی مەترسی بکەنەوە، بەم کردەوانەوە سەروەری عێراق پێشێل دەکەن.