سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە نێچیرڤان بارزانی محەمەد شیاع سودانی کوردستان


Nov 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ سێشەممە 22-11-2022  گەیشتە بەغدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێ دەکات.  

سەرۆکی هەرێمی کوردستام بڕیارە لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆببێتەوە.  

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەکاندا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، تاوتوێ ده‌كرێن.