داکۆکی نێچیرڤان بارزانى و محه‌مه‌د تمیم لەسەر پێویستیى ته‌بایى نێوان هێز و پێكهاته‌ نیشتمانییه‌ عێراقییه‌كان

(0) / / عراق / زایەڵە بارزانی تەمیم عێراق تەبایی


Nov 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. محه‌مه‌د تمیم وه‌زیرى پلاندانانى عێراقه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانیى سیاده‌ پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا (نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/11/22) له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى سیاده‌، هه‌ردوولا داكۆكیان له‌ پێویستیى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان هێز و پێكهاته‌ نیشتمانییه‌ عێراقییه‌كاندا كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و سه‌ختییانه‌ى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه‌.
هه‌ردوولا هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردن و هاریكاریى نێوان ده‌سه‌ڵات و هێزه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ مافى هه‌موو پێكهاته‌ عێراقییه‌كان و ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات مسۆگه‌ر و پارێزراو بێت.