زایەڵە - وەرزی زستان یەکێکە لەو وەرزانەی پێویستە هەمووان زیاتر پەیوەستبن بە سیستمی خۆراکی تەندروستەوە، چونکە بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما خواستی خواردن زیاتر دەبێت و وەرزشکردن کەمدەبێتەوە بەوەش جەستە کالۆری زۆری دەستدەکەوێت، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
بەپێی ماڵپەڕی”health” ئەم پێنج میوەیە لە وەرزی زستاندا یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن:
-پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سیە و دەوڵەمەندە بە ئاو هەستی تێربوون زیاددەکات، بەوەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-سێو
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، یارمەتی دابەزینی کێش و چارەسەرکردنی قەبزی دەدات.
-ئەنەناس
بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ڕیشاڵەکان دادەنرێت هەستی تێربوون زیاددەکات و خواستی خواردن کەمدەکاتەوە، ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی چەوری سکدا هەیە.
-هەنار
کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە دابەزاندنی کێشەوە دەبێت هەنار بەیەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ کەمدەکاتەوە.
-مۆز
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.