کامە بەهارات چارەسەری نەخۆشییەکانی سەرمابوون دەکەن؟

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە نەخۆشییەکانی سەرمابوون زستان تەندروستی


Nov 23, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە وەرزی زستاندا بەشێوەیەکی گشتی توشبوون بە نەخۆشییەکانی سەرمابوون و پەتای وەرزی زیاتر دەبێت، دەتوانرێت لەجێی ئەوەی بەردەوام دەرمان بەکاربهێنرێت بەشێوەیەکی سروشتی لەڕێگەی هەندێک لە بەهاراتەکانەوە چارەسەری ئەو دۆخە بکرێت.
بەردەوام بەکارهێنانی دەرمان و هێورکەرەوەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە وەرزییەکان کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی دەبێت، ئەم سێ بەهاراتە دەتوانرێت وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ پەتای وەرزی بەکاربهێنرێت:
-بیبەری ڕەش
بیبەری ڕەش یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات وەک هەکردنی گەروو کە بەهۆی سەرمابوونەوە ڕوودەدات، هەروەها ڕۆڵێکی زۆری لە کەمکردنەوەی کۆکەدا هەیە.
-زەنجەبیل
لەکۆنەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەشێک لە نەخۆشییەکان بەکارهاتووە، بەیەکێک لەباشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ پەتای وەرزی دادەنرێت.
-زەردەچەوە
سوودێکی زۆری بۆ کۆئەندامی هەناسە هەیە و چارەسەری سەرمابوون دەکات، دەتوانرێت لەگەڵ شیری گەرمدا تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە.