زیادکردنى ماددەکانى بەشەخۆراک راگەیەنرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک تالیب عەباس حەمدانی


Nov 24, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق تەواوبوونی ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی دەیەم و ئامادەکاریی بۆ سەبەتەی یازدەهەمی بەشە خۆراک ڕاگەیاند و دەڵێت، ساڵى داهاتوو دوو ماددە زیاد دەکرێن.  
تالیب عەباس حەمدانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراک بە ئاژانسى فەرمى عێراقى وت "کۆمپانیاکە بەرێژەى 90% ئامادەکردنى سەبەتەی دەیەمى خۆراکى تەواو کردووە و دابەشیکردووە بەسەر بریکارەکان، جگە لە ئامادەکردنی سەبەتەی یازدەهەم، کە هیوادارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا دابەشى بکات".  
حەمدانی ئاماژەی بەوەشکرد، "خۆراکى ستراتیژی هەڵگیراوە بۆ مانگەکانی یەکەمی سەرەتاى ساڵی داهاتوو".  
دەشڵێت "بەدواداچوونى بەردەوام هەیە بۆ باشترکردنی سەبەتەی خۆراک و زیادکردنى ماددەکان لەوانە شیری منداڵ و ئاردی سفر، زیادکردنی بڕى شەکر".  
بەوتەى حەمدانى، ساڵی داهاتوو 10 سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت، جگە لە چاودێرى کۆمەڵایەتى کە 12 سەبەتەیان بەسەردا دابەشدەکرێت.