هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە گەرمیان دەستیپێکرد

(0) / / زنان / زایەڵە گەرمیان ژنان


Nov 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەگەرمیان هەڵمەتی سەرتاسەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەسەر قەڵای شێروانە بە هەڵکردنی گڵۆپ و پارچەی پرتەقاڵی دەستپێکرد.

هەیفا مەجید، نوێنەری ئەنجومەنی باڵای خانمان لەگەرمیان  لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی باڵای خانمان وبەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لە هەرێم، لەسەرجەم شارەکانی کوردستان بە هەڵکردنی پارچە و گڵۆپی پرتەقاڵی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەبەرزترین شوێنەوە دەستپێدەکات و هەڵمەتەکە ١٦ رۆژ دەخایەنێت، سوپاسی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش دەکەین کە هاوکار و پشتیوانمان بووە بۆ کاروچالاکیەکانی هەڵمەتەکە.

 هاوکات، نەقیب محەمەد عەلی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە گەرمیان، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئەوەی خستەڕوو، بەڕێوەبرایەتیەکەیان بە چەند چالاکیەک هەڵمەتی (٢٥ی نۆڤەمبەر) ئەنجامدەدات کە خۆی دەبینێتەوە، لە پێشکەشکردنی سیمینار لەناوەندەکانی خوێندن و دابەشکردنی نامیلکە و سازدانی وۆرکشۆپ.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم