دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی تشرینی دووەمی فەرمانبەران / ٥٥٠ هەزار بندیوار و دوو موچە هەن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جەمال کۆچەر مووچە


Nov 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرانی دەوڵەتی ڕاگەیاند.  

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵیی عێراقییە گوتی، "دواکەوتنی وادەی دابەشکردنی تاوەکو ئێستا ئاساییە، دابەشکردنی لە ماوەی نێوان ٢٥ بۆ ٢٨ی هەموو مانگێک قبوڵکراوە، پارە هەیە و ئامادەیە."  

گوتیشی، "بابەتە پەیوەندی بە هاتنەسەرکاری حکومەتی نوێ و هەندێک ڕاسپاردەی نوێ هەیە کە کاریگەری لەسەر وادەی دابەشکردنەکەی هەیە، ئەوەش شتێکی ئاساییە."  

جەمال کۆچبەر ئاشکراشیکرد کە "لەوانەیە دواکەوتنی بەهۆی چەند چاکسازییەکەوە بێت لە لیستی موچە، ئێمە دەزانین کە ٣٠٠ هەزار موچەخۆری بندیوار هەن، هەروەها ٢٥٠ هەزار کەسیش دوو موچە یاخود زیاتر وەردەگرن."