بەڕێوەچوونی كۆرێك بۆ تارا ئیبۆ؛ "بۆ تۆریفار" بڵاوکرایەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە تارا ئیبۆ بۆ تۆریفار


Nov 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەبارەگای یەكێتی نووسەران/ لقی هەولێر، كۆرێك بۆ خانمە نووسەر و شاعیر تارا ئیبۆ بەرێوەچوو.

سەرەتا كۆڕگێر محەمەد زەنگەنە بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی كورتە باسێكی تارای شاعیری كرد، هەروەها باسی بەرهەمەكانی كرد، پاشان تارا ئیبۆ لەگەڵ محەمەد زەنگەنە بەیەكەوە باسیان لە دیوانی (بۆ تۆریفار) كە بەزمانی عەرەبی بڵاوكراوەتەوە،هەروەها تارا ئیبۆ زۆر بەهێمنی وبە دەنگێكی زوڵاڵ و پر هەستی مرۆڤـ وبوون وبرینداری غوربەت و هەناسەی وڵات هاتە خوێند،ئەو سینەی پڕ حەسرەتی هێندە گەرم و ناخ سووتاو بوو،لەگەڵ شیعرێكی خۆی هێندە تێكەڵاوبوو،دەستی كرد بە گریان وئامادەبوانیش چەپڵەرێزانیان كرد.

تاراخان بەردەوام بوو لەسەر خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێكی دیوانەكەی وكە ئامادەبووان هێمن وبێ دەنگ گوێیان بۆ گرتبوو،وەك ئەوە وابێت هۆڵەكە كەسی تیانەبێت،دواتر نووسەر عەباس عەبدوڵڵا نیمچە راپۆرتێكی دەستخۆشی ورەخنەیی پێشكەش بە دیوانەكەی تاراخان كرد،هەروەها ئامادەبوان ئەوانیش لەنێوان رەخنە ودەستی خۆشی بابەت ودیوانەكەی گرنگتر وپڕبایەخدارتركرد،پاشان لە كۆتایی تارا ئیبۆی شاعیر بە واژووی خۆی كتابەی پێشكەشی ئامادەبوان كرد بە خۆڕایی.

سەبارەت بە دیوانی بۆ تۆریفار تارخان گوتی : تۆریفار ناسنامەی كوردایەتی منە كە لە ڕێگەیەوە هەموو ئازار و خەمەكانم دەردەبڕم و ئازارە نەتەوەیی و ئینسانییەكانم كە لە ڕێگەیەوە هەوڵ دەدەم ئامانج و خواستەكانم بگەم و لە ڕێگەی دەقەكانییەوە پەیامی ئینسانی خۆم بگەیەنم بە جیهان،هەروەها گوتی : تۆریفار واتە راوچیێكی لێهاتوو،بۆیە من وەك راوچییەكی لێهاتوو مانای شیعرەكانم هەڵدەبژێرم.