سەرۆک وەزیرانی عێراق بەفەرمی بانگهێشتی ئێران دەکرێت

(0) / / عراق / زایەڵە محەمەد شیاع سودانی عێراق محەمەد کازم ئالسادق ئێران


Nov 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەفەرمی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات.

لەوبارەیەوە نوسینگەی سودانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق پیشوازی لە محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەیەکدا باڵیۆزی ئێران بانگهێشتنامەی فەرمی سەرۆکی وڵاتەکەی گەیاندووە بە سودانی تا سەردانی ئێران بکات، هاوکات هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران کردووە.

جێی ئاماژەیە، ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئێران لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.