دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو دیاریكرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێوەری ئاو مۆڵەت سلێمانی هاوڵاتی


Nov 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو كۆتایی ئەمساڵە و دوای ئەو وادەیە هەر هاووڵاتیەك پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی ٨۰ هەزار بۆ ماڵ و ۲۰۰ هەزار دیناری بۆ ئەژمار دەكرێت .

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردۆتەوە، دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو بەرواری ٢١-١٢-٢٠٢٢ لە دوای ئەو بەروارە وە هەر هاووڵاتیەك پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی ٨۰ هەزار بۆ ماڵ و ۲۰۰ هەزار دینار بۆ دوكان و شوێنی بازرگانی بۆ ئەژمار دەكرێت.

ئەوەش هاتووە ، داوا لە هاووڵاتیان دەكەن هەرچی زووە ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە ، پێوەرەكانیان ببەستن تا بەدوور بن لە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەی مانگانە وەك سزا لە بری نەبەستنی پێوەری ئاو بۆیان دێتەوە .

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم